ناو: ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
دروشم: به‌ره‌و بونیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی مرۆیی ڕه‌سه‌نی گه‌شه‌كردوی هاوچه‌رخ له‌كوردستاندا.
پێناس: ژیار ڕێكخراوێكی ناحكومی، خۆبه‌خشی، سه‌ربه‌خۆیه، له پێناو په‌روه‌رده و پێگەیاندن و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وپه‌ره‌پێدانی هزریی وزانستی و هۆشیاری تاک و خێزان و کۆمەڵگە كار ده‌كات.
ئامانجەکان:
یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان:
١- پێشخستنی كۆمه‌ڵگە له‌بواره جیاجیاكاندا.
٢- قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رپرسیارێتی وپێكه‌وه‌ژیان له نێوان تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگە.
٣- به‌گه‌ڕخستنی سەرجەم تواناکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
٤- ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته وگونجاو بۆ گشت چین وتوێژه‌كان.
٥- بره‌ودان به‌كاری خۆبه‌خشانه و خێرخوازی و هۆشیاری خێزانی و كۆششی مه‌ده‌نی و ئاین په‌روه‌ری و ڕه‌وشت پارێزی و پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان.
٦- هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگەی کوردەواری له‌هه‌ر كلتور و ڕه‌فتارێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها و پیرۆزییه‌كانی یه‌ك ناكاته‌وه. ٧- پاراستنی هاوسەنگی لە دید و تێڕوانین و بەرنامەدا.
دووه‌م: ئامانجه تایبه‌تییه‌كان:
١- ژیاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی له كوردستان.
٢- په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و هزری لاوان و ئاراسته‌كردنیان به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن و به‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان.
٣- دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ى دووچارى تاك و كۆمه‌ڵگە ده‌بنه‌وه، وه‌ك: هه‌ژارى، بێكارى، ئالودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان، كێشه‌كانی خێزان.
٤- پتەوکردنی پایەکانی خێزان و هۆشیارکردنەوەی لە دیاردە دزێوەکان.
٥- پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكاریى به دامه‌زراوه گشتیى وتایبه‌تییه‌كان.
٦- پاراستنی گیانی برایەتی وچەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا.
بواری کارکردن:
١- پەروەردە و پێگەياندن.
٢- گەشەپێدانى مرۆيى.
٣- هۆشياريى تاك و خێزان و کۆمەڵگە.
٤- كاروبارى زانستى و توێژينەوە.
ئامڕازەکانی كاركردن:
١- به‌ستنی كۆنگره، كۆنفرانس، سازدانی كۆڕ و سیمینار، ۆرك شۆپ، كردنه‌وه‌ی خولی زانستیی و خێوهتگە.
٢- بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕتووك و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌سه‌ن و ده‌ركردنی پۆسته‌ر و بڵاوكراوه.
٣- سوود وه‌رگرتن له كه‌ناڵه جیاوازەکانی ڕاگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو).
٤- كردنه‌وه‌ی خوێندنگه و په‌یمانگە و كۆلێژ و زانكۆی ئه‌هلی.
٥- سوود وەرگرتن لەهەر میکانیزمێکی دیکەی گونجاو.
لقەکان:
لە ئێستادا ژیار (١٥) لقی هەیە کە بریتین لە لقەکانی:
(هەڵەبجە، شارەزور، سلێمانی، گەرمیان، پشدەر، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ، کۆیە، هەولێر، سۆران، بەریتانیا، سەیدسادق، تەقتەق، کەرکوک، دەربەندیخان).
دەستەکان:
دەستەکان بریتین لەو یەکە کارگێڕیانەی کە لە لق بچوکترن و بەهەماهەنگی لەگەڵ لقەکان کار وچالاکییەکانیان جێبەجێ دەکەن و لەئێستادا ژیار (١٢) دەستەی هەیە کە بریتین لە دەستەکانی:
(سیروان، خورماڵ، تەکیە، کەرکوک، کفری، ڕزگاری، سەرقەڵا، پێپاز، خانەقین، خەبات، شەقڵاوە، هەریر).
به‌شه‌كان:
(كارگێڕی, دارایی، په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، کاروباری زانستی، بانگەواز، هۆشیاری خێزانی، گەنجان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، پلان و پڕۆژه، ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندن، هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچون، ئافرەتان).
ناونیشان: هه‌رێمی كوردستان – عێراق – بنكه‌ی سه‌ره‌كی: سلێمانی
ته‌له‌فۆن: 07730152125 – 07507003576
ئیمێڵ: zhyar.in@gmail.com