لقی پشدەری ژیار سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کرد لە شاری سلێمانی.
139
لقی پشدەری ژیار سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کرد لە شاری سلێمانی.
لە بەرواری (٢١-۱۱-۲۰۲٢) کە هاوکاتە لەگەڵ (٢٧-٤-١٤٤٤) کۆچی ئینستتیوتی ژیار گەشتێکی بۆ کۆمەڵێ لە برایان و خوشکانی سنووری لق ساز کرد، کە ژمارەیان (٣٨) کەس بوو، بە سەرپەرشتی هەریەک لە (مامۆستا احمد خدر) بەرپرسی لق و (خەندە علی) بەرپرسی بەشی کاروباری ئافرەتان، گەشتەکە بە مەبەستی سەردانی کردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بوو لە سلێمانی بۆ کڕینی کتێبی خوازراو و بینینی چەندەها دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جیاوازی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی، وە چەندین کەسایەتی جیاوازو نوسەرو ڕۆشنبیرو ئاشنابوون بە دابوونەریت و ئەدەب و کلتووری گەلان، لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێب.