168
لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ قوتابیانی ئامادەیی نەورۆز لە قەڵادزێ ساز دەکات.
بەرواری 23-11-2022م کەهاوکاتە لەگەڵ (29-4-1444)ی کۆچی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، هەستا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی.د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) بۆ پۆلی دوانزەکان لە قوتابخانەی (ئامادەیی نەورۆز) لە گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ.
شایەنی باسە (د.بەختیار) لە سیمینارەکەیدا باسی هەوڵ و تێکۆشانی قوتابیانی کرد، کە ئەم قۆناغە هەستیارترین و گرنگترین قۆناغی خوێندکارانە، وە لە کۆتاییدا سوپاسنامەیەک لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوبراوەوە درا بەبەڕێزیان، ئامادەبوانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەرو ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە.
جێی ئاماژەیە قوتابیەکی زۆر بەشداری سیمینارەکە بوون و نزیکەی نیو سەعاتێکی خایاند.