ئه‌م به‌شه له (3) یه‌كه پێك دێت: (ئه‌رشیف – تۆماره‌كان – كارگێڕی).
كار وئه‌ركه‌كانی:
1- دانانى پلان بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى.
2- جیاكردنه‌وه و تۆماركردنى كار‌و چالاكی یه جۆراوجۆره‌كانی به‌شه‌كان و پۆلێن كردنیان.
3- دابه‌ش كردنى ئه‌رشیفی چالاكییه‌كان به پێی به‌رواره‌كانیان و جیاكردنه‌وه‌یان.
4- سه‌رپه‌رشتى و ڕێكخستنى سه‌رجه‌م تۆماره‌كانى رێكخراو (گه‌نجینه، زانیاری ئه‌ندامان، بڕیاره‌كان، هاتوو رۆشت‌و…… تاد).
5- ئاماده‌كردنى خشته‌ی كارى كۆبونه‌وه‌كان وئاگاداركردنهوهى ئه‌ندامان بۆ واده‌ى دانیشتنه‌كان.
6- نووسینى كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كان وتۆماركردنى له تۆمارى كۆبونه‌وه‌كانى ڕێكخراو.
7- ئاماده‌كردنى پێداویستی كۆبونهكان.
8- نوسین و به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى وه‌رزى سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كان و سپاردنى به‌سه‌رۆكى رێكخراو.
9- ڕێكخستنى خشته‌ى خه‌فاره‌ت و ئاماده‌بوون له‌سه‌ر ئاستی لقه‌كان.
10- سه‌رپه‌رشتى و ڕێكخستنى ڕاپۆرتی ساڵانه‌ى ڕێكخراو بۆ فه‌رمانگه.
11- سه‌رپه‌رشتى كردنى نوێ كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى ڕێكخراو ساڵانه له‌فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان