پروشور
ناو: ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. دروشم: به‌ره‌و بونیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی مرۆیی ڕه‌سه‌نی گه‌شه‌كردوی هاوچه‌رخ له‌كوردستاندا. پێناس: ژیار ڕێكخراوێكی ناحكومی، خۆبه‌خشی، سه‌ربه‌خۆیه، له پێناو په‌روه‌رده و پێگەیاندن و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وپه‌ره‌پێدانی هزریی وزانستی و هۆشیاری تاک و خێزان و کۆمەڵگە كار ده‌كات. ئامانجەکان: یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان: ١- پێشخستنی كۆمه‌ڵگە له‌بواره جیاجیاكاندا. ٢- قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رپرسیارێتی وپێكه‌وه‌ژیان له نێوان تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگە. ٣- به‌گه‌ڕخستنی سەرجەم تواناکان لە بوارە جیاجیاکاندا. ٤- ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته وگونجاو بۆ گشت چین وتوێژه‌كان. ٥- بره‌ودان به‌كاری خۆبه‌خشانه و خێرخوازی و هۆشیاری خێزانی و كۆششی مه‌ده‌نی و ئاین...