ئەدەب و هونەرشیعر

خواپەرستی

نووسه‌ر: موحەممەد سەرشیوی

117بینین

موسوڵمان خوا پەرستی بکە، تا ماوی
ژیانی دونیامان دەڕوات، چەندە داماوی.

خوا پەرست بە، بەجۆرێ کەخوا دەت بینێ
خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینی، ئەوتۆ هەر دەبینێ.

هەر کردەوەیەکی چاک، کە تۆ خۆت بیکەی
باشترە لەوەی، کە مردی وەسیەتی بۆ بکەی.

تاخۆت ماوی چاکە و خێر و خێرات کە
ژینی نەبڕاوەی ئەو دونیات مسۆگەر کە.

پەشیمان دەبییەوە لە گوناهەکانت
ئەوەی بۆ خوا نەبێ لە کردەوەکانت.

قبوڵ نابێ لای خوای بەخشندە و میهرەبان
هەرچەند زۆریشبێ، وەرناگیرێت بە قوربان.

بەکردەوەی جوان و چاک،پاداشتت دەداتەوە
بەهەشتێکت دەداتێ، هەتا هەتایە نابڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە