توێژینەوە

تازەگەری لە وێنەی قورئاندا

300بینین

 

تازەگەری قورئان بواری رەوانبێژیشی گرتۆتەوەو هونەری بەیانی وای هێناوەتە كایەوە كە عەرەب هەرگیز شتی وایان نەبینیبوو.

وێناندن ئەگەر لەهۆنراوەدا نەبێت ئەوە بەهۆنراوە دانانرێت، جا كەقورئان بەوشەكانی دیمەنی تازەو وێنەی تازەی زۆری نەخشاند ئەمەوای لەناحەزانی كرد كە خۆشەویستمان بەشاعیر ناوبەرن.

عەرەب ئاشنا بوون بەو وێنانەی كە هەڵقوڵاوی ژینگەی خۆیان بوو، وە شاعیرەكانیان هۆنراوەكانیان پێڕازاندبوونەوە. وەك (الشجاع أسد، الجبان نعامە، الكریم بحر ..الخ).

بەڵام كەقورئان هات ئەو وێنانەی ئەوانی وەلا ناوفەرهەنگی بەیانی دەوڵەمەندی خۆی هێنا كە فرە ڕەهەند بوو، وە بەوە خەیاڵ و بیركردنەوەی عەرەبی بردە قۆناغێكی نوێوە.

وەك:
– هُنَّ لِبَاسٌ ڵكُمْ ۆأَنْتُمْ لِبَاسٌ ڵهُنَّ ( 167)البقرە
– نِسَاۆُكُمْ حَرْث ڵكُمْ فَأْتُوا حَرْثكُمْ(223)البقرە
– فَڵا تَمِیلُوا كُلَّ الْمَیْلِ فَتَذرُوهَا كَالْمُعَلَّقَەِ (129)النسا‌ء
– فَمَثلُهُ كَمَثلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَڵیْهِ ێلْهَث أَوْ تَتْرُكْهُ ێلْهَث(176)اڵاعراف
– ۆإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ ڵهَا(61)اڵانفال

ئەم هەموو رەوانبێژی و وێنە ناوازانە وای لە (ابن أبی الاصبع) كرد لەبارەی ئەم ئایەتەوە بڵێت (ۆقِیڵ ێا أَرْض ابْڵعِی مَا‌ءكِ ۆێا سَمَاء أَقْلِعِی ۆغِیض الْمَا‌ء ۆقُضێ الْأَمْرُ ۆاسْتَۆتْ عَڵی الْجُودِیِّ ۆقِیڵ بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظالِمِینَ (44)هود) ئەم ئایەتە 17 لەفزەو بیست جۆر بەدیعی تیایە.

واتە: ئەوجا گوترا زەمین ئاوت هەڵقوڕێنە، بەرزایی بەس ببارێنە، ئاو رۆچوو بەناخی ئاخا ، كار سەری گرت ، لەسەرجودی لەنگەری گرت ، ئەوجا گوترا تارن ئەوانەی ناهەقی كارن.

وەڵامێک بنووسە