نووسین

پلەوپایەو مەقامت لای خوا چەندە؟

نووسەر: ئه‌ندازيار عوسمان

786بینین
پلەوپایەو مەقامت لای خوا چەندە؟
بەڕاستی ژیان مەیدانی تاقیكردنەوەیە بەو توانایانەوە كەخوا بەهەریەكەمانی داوە ، گرنگ نیە تۆ لای مرۆڤەكان چیت وچۆنیت گرنگ ئەوەیە كە تۆ لای خوا بایی چەندیت وگەیشتوویتە كوێ‌ ، بۆنموونەموسا سەلامی خوای لێبێت لەتاقیكردنەوەكاندا سەركەوتووبوو بەجۆرێك كە ئەولای خوا بەڕێزو گەورەو مەزن بوو ((وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهًا (69)الأحزاب )هەروەها عیساش كەخوا مژدەی بەهاتنی دا لەوەسفیا فەرمووی(وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (45)آل عمران.. ئەمە پێغەمبەران ، كەسانی تریپش هەن بەجۆرێك بەرزئەبنەوە ئەگەنە پلەی (صدیقین) بەهۆی راستی و راستگۆییانەوە ..( ..( وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (69) ذَلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ عَلِيمًا (70)النساء ).

وەڵامێک بنووسە