سیمینارێکی گرنگ بۆدایک و باوکانی گوڵەکانی ژیار لە پشدەر بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی شەممە بەروای 15 / 7 / 2023 هاوکاتە لەگەڵ 27-12-1444 کۆچی، کاتژمێر 4:00 ی دوای نیوەڕۆ لەهۆڵی لقی ژیاری پشدەر کۆبوونەوەی دایکان و باوکان لە خولی هاوینەی گوڵەکانی ژیار بەڕێوە چوو.

شایانی باسە سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز (د.عثمان قوربانى) پێشکەشکرا بە ناونیشانی (خەمێک بۆ داهاتووی منداڵەکانمان)، وە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی لێکراو بووە جێگای سود و ڕەزامەندی دایک و باوکان.

شایانی باسە دایکان و باوکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەر و ئەم جۆرە سیمینارانە.