ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولێک دەربارەی (فیقهی زەواج) و (بونیادنانی کەسێتی )تایبەت بە خوشکان دەکاتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 12-7-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 24-12-1444 کۆچی کاتژمێر 8:30 ی سەر لە بەیانی بەرپرسی خوشکان و هۆشیاری خێزانی لە لقی پشدەر ئینستتیوتی ژیار هەستان بە سازدانی خولێکی یەک مانگە تایبەت بە خوشکان کە خولەکە بریتی یە لە دوو وانەی جیاواز(فیقهی زەواج و بونیادنانی کەسێتی) کە لەلایەن دوو مامۆستای جیاواز دەوترێنەوە، یەکەم وانەی دەستپێک بە وانەی بەڕێز (پ.ی.د ناسیح ئارووزەریی) دەربارەی (فیقهی زەواج) دەستی پێکرد، وە خولەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو  23-8-2023م. وە زیاتر لە (30)خوشک ئامادەی خولەکە دەبن .


شایانی باسە ئامادەبووان زۆر دڵخۆشبوون بەم جۆرە خولانە وە هیوایان خواست لە بەردەوام بوونی ئەم جۆرە خولانە.