ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی پەروەردە چالاکییەک ئەنجام دەدات.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١٧ بەشی پەروەردە هەستا بەسازدانی گەشتێکی هاوینە بۆ فێرخوازانی خولی پڕشنگی قورئان بۆ هاوینەهەواری کەوبێن، لەگەشتەکەدا چەند چالاکیەک ئەنجامدرا وە بڕوانامە بەخشرا بە دەرچوانی خولی پڕشنگی قورئان لەلایەن مامۆستای مۆڵەتپێدراو (م.مەلیحە زاهیر حاجی).
جێگای باسە خولی پڕشنگی قورئان خولێکی درێژخایەنە کە فێرخواز بابەتەکانی( تجوید، قرائە، حفظ، تفسیر، حدیث) دەخوێنێت.