ژیار لە هەڵەبجە بە ئاهەنگێک کۆتایی بە خولی ئافرەتانی پێشەنگ هێنا.

.

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023/05/31 لقی هەڵەبجەی ژیار بە بەشداری بەرپرس و جێگری بەرپرسی لق  بە ئاهەنگێك کۆتایی بە خولی ئافرەتانی پێشەنگ هێنا کە ماوەی 3 مانگە بەردەوامە . 

لەپاش خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەچەند وتەیەکی کورتدا مامۆستایان گرنگی خولەکەو بەرپرسیارێتی داهاتووی بەشداربوان و ئەرکی سەرشانیان باسکرد و دواتر  ڕێزلێنان بەخشرایە بەمامۆستایان و بڕوانامەی بەشداریش درایە بەشداربوانی خولەکە.