دەستەی سیروانی ئینستتیوتی ژیار سیمینارێک سازدەکات.


ڕۆژی شەممە بەرواری 2023/5/27 میلادی بەرامبەر بە 7/ذو القعدة/١٤٤٤ کۆچی، ئینستتیوتى ژیار/ لقى هەڵەبجە/ دەستەی سیروان لە درێژەی کاروچالاکیەکانیدا سیمینارێکی بۆ ڕاهێنەری پەروەردەیی (م. گوڵاڵە رەزا حەسەن) لەژێر ناونیشانی: (گۆڕینی بیرکردنەوەکان و کاریگەری لەسەر کارکردن) ئەنجامدا. 

.دواتر (م. گوڵاڵە ڕەزا) لە سەرەتای سیمینارەکەیدا باسی لە شێوازی بیرکردنەوە و کاریگەری لەسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگە کرد، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بیرکردنەوە چۆن دەتوانيت پایە و بەها بۆ مرۆڤ بگێرێتەوە. پاشان جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت مرۆڤ هۆکار بێت بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی یەکتر بۆ باشتر و باشترین، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا چەندین فەرموودە و ئایەت وەک نموونە لە سمینارەکەدا باسی لێوەکرا، جێگەی ئاماژە پێکردنە لە درێژەی سیمینارەکەدا چەندین پرسیار و وەڵام ئاڵوگۆڕ کرا و لەلایەن م. گوڵاڵە دیاری بە بەشداربووان بەخشرا.