ژیار لە هەڵەبجە کۆتایی بە خولێکی سێ ڕۆژە دەهێنێت.
.ڕۆژی پێنج شەممە 5ی ذوالقعدە 1444کۆچی 2023/05/25زاینی بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی ژیار کۆتایی بە خولێکی سێ ڕۆژی هێنا کە بۆ مامۆستایانی خولەکانی هاوین بەڕێوەچوو .
خولەکە وەك ئامادەكارییەک بۆ دەسپێکی خولەکانی هاوین ڕێکخرابوو کە بەشێک لە مامۆستایانی لقی هەڵەبجەی ژیار و بەشێک لە مامۆستایانی ڕێکخراوەکانی ناو شاری هەڵەبجە تیایدا بەشداربوون، لەخولەکەدا هەریەکە لە وانەکانی ( ئامانج و مەبەستەکانی پەروەردە، پلان و رێگاکانی وانە وتنەوە ، پەروەردەو بونیادی کەسێتی،چۆن ببینە مامۆستایەکی سەرکەوتوو ) لە لایەن چەند مامۆستاێکی بە ئەزمونەوە وترانەوە و بەتێکڕا لەماوەی سێ ڕۆژدا (9) کاتژمێری خایاند کە جێگەی ڕەزامەندی سەرجەم بەشداربوانی خولەکە بوو ،لە کۆتایشدا ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشدار بوانی خولەکە .