دەستەی خورماڵی ژیار کۆبوونەوەی دایکان ئەنجام دەدات.

.ڕۆژی سێشەممە بەرواری 3ی ذوالقعدە 1444کۆچی 2023/05/23 دەستەی خورماڵی ژیار هەستا بەئەنجامدانی کۆبونەوەی دایکان بۆ فێرخوازەکانیان، قورئانی پیرۆز کرایە دەستپێکی کۆبوونەوەکە و لەلایەن خوشکە (مژدە حەمەخان)ەوە چەند ئایەتێك خوێنرایەوە و پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (م.غەریبە موحەمەد) بەرپرسی دەستەی خورماڵەوە پیشکەشکرا و دواتر لەلایەن بەریز (دکتۆر هاشم عومەر)ەوە وتارێکی بەپێز پێشکەش بەئامادەبوان کرا بەناونیشانی ( چۆن بتوانین بەجوانترین شێوە منداڵەکانمان پەروەردە بکەین)، لە کۆتایشدا دایکانی بەڕێز سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی دەستەی خورماڵی ژیار و مامۆستایانی دەستە کرد لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان و خەمخواردنی دین و ژینی جگەرگۆشەکانیان.