لقی هەڵەبجەی ژیار ئێوارە کۆڕێك بۆ بەڕێز (د.بهاالدین احمد کریم) وتار خوێنی مزگەوتی کوردی لە بەریتانیا سازدەڪات.

.ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 26ی شەوالی 1444کۆچی  2023/05/16زاینی لقی هەڵەبجەی ژیار  بەئامادەبوونی هەریەکە لە بەرپرس و جێگری بەرپری لق ئێوارە کۆڕێکیان بۆ بەڕێز (د.بهاالدین احمد کریم) پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتی کوردی لە شاری لیدس لە بەریتانیا سازکرد بەناونیشانی (ڕۆڵی کوردانی تاراوگە لەپاراستنی شوناسی ئاینی و نیشتیمانی تاکی کوردی)دا.

جێی ئاماژەیە ئێوارە کۆڕەکە لە هۆڵی لقی هەڵەبجەی ژیار ڕێکخرابوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرجەم چین و توێژەکان تیایدا بەشداربوون