ئینستتیویی ژیار/ دەستەی سیروان پیرۆزبای جەژنی رەمەزان دەکات

.

دەستەی سیروانی ژیار لە دوای کۆتای هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبای خۆی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمان جیهان دەکات. 

 دەستەی سیروانی ژیار بەدرێژای مانگی ڕەمزانی پیرۆز بنکەی سەرەکی دەستەی وەک مزگەوتێکی خنجیلانە دەرگای بەڕووی مسوڵماناندا کراوە بوو، نوێژە سونەتەکانی تەراویح و زکر و خەرتم کردنی قورئانی پیرۆز و سونەتەکانی سەروەری مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرا، جێگەی ئاماژەیە لە دە شەوی کۆتای قەدر دا بەشی ئافرەتان تا دەرەنگان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو شەو دەمانەوە، لە درێژەی دانیشتنی دە شەودا لە لایەن کۆمەڵێک خوشکانی دەستەوە بەسەرپەرشتی (م. شارا عوسمان) بەرپرسی کارگێری دەستە لە شەوی ٢٥ی ڕەمزانی ١٤٤٤سمیناری تایبەت بە (م باڵانبۆ کەریم) لەژێر ناونیشانی (وانەکانی قورئان و پەروەردەی مناڵ   ) لە ٢٧ی ڕەمزانی ١٤٤٤ سمیناری تایبەت بە (امینە صدیق) لەژێر نانویشانی (عیباد رحمان)  ئەنجام دەدرا.