لقی هەڵەبجەی ژیار سیمیناری چۆنیەتی کۆششکردن و بنەماڪانی سەرکەوتن ساز دەکات.

لقی هەڵەبجەی ژیار سیمیناری چۆنیەتی کۆششکردن و بنەماڪانی سەرکەوتن ساز دەکات.


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە1ی ڕەمەزانی 1444کۆچی 2023/03/23 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار  سیمینارێكی تایبەتیان بۆ بەڕێز (د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) سازکرد لەژێر ناونیشانی (شێوازی کۆشش کردن و بنەماکانی سەرکەوتن)، لە سیمنارەکەدا کە تایبەت بوو بە قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن تیشک خرایە سەر شێوازی کۆشش کردن و دابەشکردنی کاتەکان و سود لێوەرگرتنیان و دانانی پلانی خوێندن و ئەو بنەمایانەی کە دەبنە هۆی سەرکەوتن، جێی ئاماژەیە ژمارەیەکی بەرفراوان لە قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکان لە سیمینارەکەدا بەشداربوون و بووە جێی ڕەزامەندنیان و هیوایان خواست ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوامی هەبێت.