دەستەی خورماڵی ژیار گەشتێک بۆ پۆلێك لە فێرخوازانی ئەنجام دەدات
ڕۆژی شەممە 26 شعبان 1444کۆچی دەستەی خورماڵ/لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار بەسەرپەرشتی بەرپرسی دەستە(م.غەریبە محمد) گەشتێك بۆ پۆلێك لە فێرخوازەڪانی ئەنجامدا ، سەرەتای گەشتەکە بە چەند ئایەتێك ڵە قورئانی پیرۆز لەلایەن فێرخواز (مایە سەلاح)ڕازێنرایەوە و پاشان لە چەند وتەیەڪی کورتدا بەرپرسی دەستە دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد لەپای دڵسۆزی و بەدەمەواهاتنیان و هەروەها سوپاسی فێرخوازانی کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن و پاشان (م.جەلیل جەمیل) وتەیەکی بەپێزی پێشکەشی فێرخوازان و مامۆستایان کرد .