سيمينارى { داڕوخانی ئابوری جیهان } له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سيمينارى {داڕوخانی ئابوری جیهان} له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی شه‌ممه بەرواری 20/5/2023 لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێكی ئه‌نجامدا له ژێر ناونیشانی {داڕوخانی ئابوری جیهان} بۆ به‌ڕێز {م. شوان ڕه‌حمان }•
له سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌یاندا به‌دۆخی ئابوری وڵاتان و چۆنیه‌تی داڕمانی ئابورییان و پیلانه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌كۆیله‌كردنی وڵاتانی جیهان و چه‌سپاندنی یاسا‌و بیرۆكه‌كانییان به‌سه‌ر جیهاندا.
شایانی باسه سیمیناره‌كه به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری ژیار.