دەستەی شەقڵاوەی ژیار لەسەردانێکدا. سەردانی قائیم مەقامی شەقڵاو

دەستەی شەقڵاوەی ژیار لەسەردانێکدا.


 دەستەی شەقڵاوەی ژیار ڕۆژی دووشەممە بەرواری 8/5/2023 شاندێک لە بەرپرس و ئەندامانی دەستە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. هیوا عثمان) بەرپرسی دەستە بەیاوەری هەریەک لە (م. رێبوار احمد) بەرپرسی کارگێڕی و ( احمد محمد) بەرپرسی پەیوەندییەکان سەردانی قائیم مەقامی شەقڵاوەیان کردو لەلایەن بەڕێز کاروان کریم خانی پێشوازیکران، سەرانەکە بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ژیار و دام و دەزگاکانی کارگێری حکومی لە دەڤەرەدا بوو، لەدوای پێشوازی و بەخێرهاتنی شاندی ژیار لەلایەن بەڕێز (مامۆستا کاروان کریم خان ) قایمقامی شەقڵاوە ، گفتوگۆی زۆرکرا لەگەڵ بەڕێزیان لەسەر خزمەتکردنی شەقڵاوە ، گرینگیدانی زیاتر بە کاری ڕێکخراوەی بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە.


ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار.