خولى (چۆنییه‌تی دانانی پلانی ستراتیژی) له لقی هه‌ولێر بەڕێوە ده‌چێت.
خولى (چۆنییه‌تی دانانی پلانی ستراتیژی) له لقی هه‌ولێر بەڕێوە ده‌چێت.
ڕۆژی يه‌كشه‌ممه به‌رواری 9/4/3023 لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خولێكی ئه‌نجامدا له‌ژێر ناونیشانی (چۆنییه‌تی دانانی پلانی ستراتیژی ) بۆ ئه‌ندام و مامۆستایانی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار، خوله‌كه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری پسپۆر (م. زانا ڕۆستایی) پێشكه‌شكرا .
سه‌ره‌تای خوله‌كه به خوێندنی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن (م.موسى جليل) دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق ( د. سلێمان سلیم ئاكرێیی) پێشكه‌شكرا.
دواتر خوله‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.زانا ڕۆستایی پێشكه‌شكرا و به‌ڕێزیان باسیان له گرنگی و سوده‌كانی پلان و ئاست و شێوازه جیاكانی پلان كرد و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری و ئه‌كادیمی و پڕاكتیكی باسیان له چۆنییه‌تی پلان دانان كرد و ئاماده‌بووان به‌شداربوون له بواری پڕاكتیكی.
له كۆتاییدا سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرایه به‌ڕێز (م.زانا ڕۆستایی).
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.