كۆڕێكی زانستی له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت. ( گرنگی و ڕێگاكانی له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز )
كۆڕێكی زانستی له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژی شه‌ممه 1/4/2023 به‌شی بانگه‌وازی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار كۆڕێكی زانستی ئه‌نجامدا له ژێر ناونیشانی ( گرنگی و ڕێگاكانی له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز ) بۆ به‌ڕێز (م. محمد جمال ).
شايانى باسه به‌ڕێزیان باسی گرنگی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز و گرنگیدانی زانایانی پێشوو به‌م بابه‌ته كرد كه چۆن له منداڵییه‌وه توانیویانه قورئان له‌به‌ر بكه‌ن، دواتر باس له گرنگترین ڕێگا و شێواز و ئه‌و هۆكارانه كرا كه ده‌توانرێ به شێوه‌یه‌كی ئاسان قورئانی پێ له‌به‌ربكرێ، دواتر باس له ئه‌زمونی هه‌ندێ وڵاتی ده‌ره‌وه كرا كه به چ شێوازێك قورئان له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
شايانى باسه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له فێرخوازان به‌شدار بوون له‌م كۆڕه زانستییه.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.