سيمينارێك بۆ ئاماده‌كاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
سيمينارێك بۆ ئاماده‌كاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 22/3/2023 به‌شی گه‌نجانی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار دوو سیمینارییان سازدا بۆ قوتابییانی پۆلی دوازده چۆن بتوانن به باشترین شێوه خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ و نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ستبهێنن بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان
( م. ئاكام عمر ) له ژێر ناونیشانی (شكست يان سه‌رنه‌كه‌وتن) به‌ڕێزیان باسیان له‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه كرد كه به‌ره‌نگاری فێرخواز ده‌بێته‌وه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان و وزه‌ی فێرخواز ده‌دزێ و چاره‌سه‌رییه‌كانی خسته‌ڕوو.
سيمينارى دووه‌م به‌ڕێز (د.أحمد جمال) پێشكه‌شی كرد له‌ژێر ناونیشانی (قۆناغی دوازده و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز ) به‌ڕێزییان باسییان له ئامرازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رز و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قۆناغی دوازده كرد.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.