بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێک ساز دەکات.(با ڕەمەزانی ئەم ساڵمان جیاواز بێت)

بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێک ساز دەکات.


ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٣/٣/١٧ بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمیناڕێکی ئەنجامدا بەناونیشانی (با ڕەمەزانی ئەم ساڵمان جیاواز بێت) بۆ هەر یەکە لە بەڕێزان (د.اسامە کمال سالح) و(م.حازم حسین عمر) ، سەرەتای سیمینارەکە بەرەکەتدارکرا بەخوێندنی چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز لەلایەن بەڕێز (م.عبداللە زرار)، پاشان دەسکرا بەپێشکەشکردنی سیمینارەکە لەبەشی یەکەمدا "د.اسامە" باسی لە ڕوژو و تەندروستی کرد ، کەناوبراو چەندین توێژینەوەی ڕۆژئاوایی خستە بەر دیدی ئامادەبووان کە چۆن سود لەبەڕۆژوبوون وەردەگرن وەک چارەسەر . پەیوەندی ڕۆژو و ئەندامەکانی جەستەی بەشێوەی زانستیانە ڕونکردەوە. لەتەوەرەی دووەم (م.حازم ) باسی باڵابوونی ڕۆحی کرد، تیشکی خستە سەر ئەوەی چۆن ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ دورکەوتنەوە لە گوناح و تاوان و مرۆڤ چۆن نزیک دەبێتەوە لەپلەی تەقواداری . وەلەکۆتای سیمینارەکە فیدباک بەسەر بەشداربوان دا دابەشکراو ڕاوسەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکان خستە ڕوو .شایەنی باسە زیاتر لە ۱۰۰ کەس لە پیاوان و ئافرەتان بەشداربوون.


ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار.