بەسەکردنەوەو دیدارەکانی گروپی دیداری ئەزموندارەکانی دەستەی خەبات بەردەوامە.
بەسەکردنەوەو دیدارەکانی گروپی دیداری ئەزموندارەکانی دەستەی خەبات بەردەوامە.
ڕۆژی دووشەممە بەواری 13ـی3ـی2023 دەستەی خەباتی ئینستتیوتی ژیار بەناوی دیداری ئەزموندارەکان، سەردانی مامۆستای ئەزموندار (غریب ئاکرەیی )ـی کرد، کە بەڕێزیان مامۆستایە لە دەستەی خەباتی ژیارو شارەزایە لە زانستی تەجوید و قرائات و ئاوازەکان، لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازیەکی گەرم لەگروپ کراو پاشان باسی سەرگوزەشتەی ژیانی خۆی کردو سەرکەوتن و نوشستەکانی بۆ ئامادەبووان باسکردو، دواتر لەلایەن مۆمۆستا (عەدنان عوسمان) بەرپرسی دەستەی خەباتی ژیار وتارێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی ( نەخۆشیەکانی نێو کۆمەڵگا).
ڕاگەیاندنی دەستەی خەباتی ژیار.