دەستەی سیروانی ژیار یادی جیهانی منداڵان دەکاتەوە


ڕۆژی هەینی ٢/٦/٢٠٢٣ زاینی بەرامبەر بە ١٣/ذو القعدة/١٤٤٤ 

 ئینستتیوتی ژیار/ لقی هەڵەبجە/ دەستەی سیروان لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆیدا هەستا بە ئەنجام دانی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ منداڵانی ناحیەی سیروان.

 سەرەتای ئاهەنگەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن قوتابی [ احمەد یوسف] دەستیپێکرد.

 پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا [پەیام عوسمان] بەرپرسی بەشی (پەروەردە)ی دەستەی سیروان خوێندرایەوە، هەروەها بابەتێک بەناونیشانی [ ڕوانگەی ئیسلام بۆمنداڵ ]لەلایەن مامۆستای وانەی منداڵان لە دەستە [م.مەڕوە عەلی] بۆمنداڵانی ئامادەبوو باسکرا،  پاشان چەند چالاکیەکی هەمەڕەنگ و پرسیار و وەڵام ئەنجامدرا و لەلایەن دایەخانەوە دیاری بەو منداڵانە بەخشرا کە وەڵامی ڕاستی پرسیارەکانیان داوەتەوە. 


ڕاگەیاندنی دەستەی سیروانی ئینستتیوتی ژیار