دەستەی سیروان گەشتێک بۆ قوتابیانی ئەنجامدەدات

گەشتەکە بۆ قوتابیانی تەمەنی ئامادەیی و زانکۆ بوو. ڕۆژی یەک شەممە ١١ حوزەیران. 

گەشتەکە بۆ ناوچەی سورداش، سەیرانگای دوکان، ئەشکەوتی جاسەنە بوو. هەر لە گەشتەکەدا بابەتێکی ئیمانی لەلایەن مامۆستا خاتوون عبداللە دەبارەی گرنگی باڵاپۆشی و بەرپرسیارێتی ئافرەت لەو بوارەدا پێشکەشکرا. لە قسەکانیدا م. خاتوون ئاماژەی بە پێگە و ڕۆڵی باڵاپۆشی لە ئیسلامدا وەک چەترێک بەسەر ئافرەتانەوە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئافرەتان و کچان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ چۆنێتی بەکارهێنانی لەچک و باڵاپۆشیدا بکەن. 

گەشتەکە یەکەمجار بۆ خانەباخێک لە سورداش دەتیپێکرد، لەوێ دوای نانخواردنی بەیانی م.خاتوون بابەتەکەی پێشکەشکرد. پاشان بۆ نانخۆردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەشداربووانی گەشتەکە ڕوویان لە سەیرانگای دوکان دوکان کرد. لە کۆتایی گەشتەکەدا سەردانی ئەشکەوتی جاسەنەیان کرد، ئەم ئەشکەوتە لەڕووی مێژوویی و ڕۆشنبیرییەوە خاوەن پێگەیەکی گرنگە لە ناوچەکەدا. 

٣٠ قوتابی و مامۆستا بەشداری گەشتەکەیان کرد.

گەشتەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.