لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لقی هەڵەبجەی ژیار کۆڕێك ساز دەڪات.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29 شعبان 1444 کۆچی 2023/03/21 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار ئێوارە کۆڕێك بۆ بەڕێز (د.عبدالدائم معروف هەورامانی) بەناونیشانی (بەربەستەڪانی بەردەم باڵابوون لە ڕەمەزاندا) سازکرد ، کۆڕەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لەلایەن (ڕاوێژ عەدنان) دەستیپێکرد و پاشان (د.عبدالدائم هەورامانی) باسی لە گرنگی کاتەکانی ڕەمەزان و ئەو بەربەستانە کرد کە ڕۆژووگران توشی دەبن و دەبنە هۆی سەرقاڵبوونیان و لەدەست چوونی کاتە ئاڵتونیەکانی مانگی پڕ خێرو ڕەحمەتی ڕەمەزان ، کۆڕەکە گەرم و گوڕیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەکۆمەڵێك دوعای خێر کۆتایی پێهات.
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.