نوێنەری ژیار بەشداری پرۆژەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی فەرمانگەکان دەکات.
لە چوارچێوەی پرۆژەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کاروپڕۆژەکانی دیوانی پارێزگاو بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان ڕۆژی دووشەممە 22ی شەعبان 1444 ڪۆچی 2023/03/13 ڕێکخراوی هەڵوێست بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (NED) ئەمریکی ڕاپۆرتی ژمارە (6)ی ساڵی 2022 ی لەسەر ڕەوشی ئیداری فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا چەندین سەرنج و تێبینی لەسەر شێوازی کارگێڕی و دارایی و کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکان خرانەڕوو ،جێی باسە (م.عەدنان نوری) وەك نوێنەری ژیار/لقی هەڵەبجە سەرنجی خۆی لەسەر ڕاپۆرتەکەو دۆخی ئێستای هەڵەبجە پێشکەش بەئامادەبوان و ڕێکخراوی هەوێست کرد.