دەستەی سیروان لە ژێر درووشمی «بەهار هێمای زیندوو بوونەوەیە» یەکەمین چادرگەی بەهاری بۆ خوشکانی دەستە ئەنجامدا.

ئینستتیوتی ژیار/دەستەی سیروان یەکەمین چادرگەی بەهاریی ئەنجام دەدات


ڕۆژی دووشەممە٢١/٣/٢٠٢٣زاینی بەرامبەر بە ٢١ی شەعبانی ١٤٤٤کۆچی  دەستەی سیروان لە ژێر درووشمی «بەهار هێمای زیندوو بوونەوەیە» یەکەمین چادرگەی بەهاری بۆ خوشکانی دەستە ئەنجامدا. 

لە سەرەتای وانەکانی چادرگەدا(پ.ی.د. عبدالدئیم هەورامانی) بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی ( بەهار و ڕەمەزان هێمای زیندووبوونەوە و خۆڕاگری) پێشکەش کرد، لە بابەتەکەیدا د.عبدالدائم باسی لە مانای بەهار و بوژانەوەی کانیا و سەرچاوە ئاوایەکان وە بەراوردکردنی بە پاک بووبەونەوە و نوێبونەوەی مرۆڤ  لە گوناح و تاوان لە دوای ڕەمەزان کرد. باسەکە بە پرسیار لە لایەن ئامادەبوان و وەڵام دانەوەی لە لایەن م. عبدوالدئیم هەورامی کۆتایی هات.

لە دواتردا (ئەندازیار عوسمان) وتارێکی پێشکەش کرد.

پاشان سیمیناری دووهەم لە لایەن( د. ئەژین حمە تۆفیق) بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی(خانمان و هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک) پێشکەش کرد، لەبابەتەکەیدا باسی لە نەخۆشیەکانی ئافرەت و شێرپەنجەی مەمک و چۆنیەتی شارازابونی پشکنینی خودی بۆ ئامادەبوان ڕونکردوە لە درێژەی سیمینارەکەدا وەڵامی چەندین پرسیار لەلایەن د.ئەژین درایەوە.

لە دوا نیوەڕۆی یەکەمین چادرگەی بەهاری دەستەی سیروان،(پ.ی.د. هاشم عمر احمد)سیمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی(پێویستی شارەزابونی ئافرەت لە بابەتە فیقهیەکان) لە بابەتەکەیدا باسی لەوە کرد تاچەند گرنگە ئافرەت لە ڕێگەی بابەتە فیقهیەکانەوە بتوانێت پەرە بە ژیانی خۆی بدات و لەڕێگەی خۆیەوە خێزانێکی تەندروست بهێنێتە ناو کۆمەڵگەوە وە کۆمەڵگە بەرەو هۆشیاری و بەرەوپێشەوە ببات، هەر لە درێژەی باسەکەیدا نمونەی چەندین ئافرەتی هێنایەوە کە توانیویانە لە ڕێگەی بابەتە فیقهیەکانەوە پارێزگاری لە دین بکەن.

لە کۆتا سیمیناری چادرگەکەدا(م. شلێر  مەحمود احمد) بابەتێکی لە ژێرناونیشانی(چۆن قورئان وێسگە بێت بۆ ژیانمان) پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا م.شلێر تیشکی خستەسەر پیرۆزی و گەورەیی قورئان لە ڕوی ئەوەی کە بتوانرێت بکرێت بە وێزگەیەک بۆ ئەوەی ژیانی پێوە بەڕیوەبەریت، هەروەها بتوانین پێگەی خۆمان بەرزتربکەینەوە لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی قورئانەوە. 

لە کۆتایی چادرگەکەدا سوپاسنامە پێشکەش بە مامۆستایان و ئیدارەی چاردگەکە کرا، بەشداربوانی چادرگەکە بە گرینگی لەم جۆرە چالاکی و کۆبونەوەیان ڕوانی وە لە کۆتایدا بڕوانامەی بەژداری کردنیان پێبەخشرا. 

شایەنی باسە زیاتر لە ٤٠ خوشکی دەستە و نزیکەی ١٠ خوشک لە لقی هەڵەبجە و دەستەی خورماڵەوە بەشداربوون لە چادرگەکەدا.