ئینستتیوتی ژیار لقی راپەڕین ئاهەنگی کۆتایهێنان بە خولی دروومانی سازدەکات.

ڕۆژی سێ شەممە ٢.٢٣/٦/١٣ بەشی ئافرەتانی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگی کۆتایی هێنان بە خولی دروومانی سازکرد کە ماوەی( ١٥ رۆژ)ی خایاند ، لە کۆتایی خولەکە هەڵسەنگاندن بە فێرخوازان کرا .
لەسەرەتای ئاهەنگەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی لق (م.عبدالله حمد رسول ) ، دواتر بەرپرسی بەشی ئافرەتان  (م.نزیرە عزیز ) و مامۆستای خولەکە (نیسان عبدالصمد ) وتەی خۆیان پێشکەش کرد ،وە لە کۆتایی ئاهەنگەکە بڕوانامەی بەشداریکردن بە فێرخوازان بەخشرا .