لقی هەڵەبجەی ژیار ئێوارە کۆڕێك بۆ  بانگخوازێڪی  ناسراوی سنورەکە سازدەڪات.

ئێواەی ڕۆژی دووشەممە 22ی شعبان 1444 ڪۆچی 2023/03/13 میلادی ئەکادیمیای بانگخوانی ژیار بە هاوکاری بەشی بانگەوازی لقی هەڵەبجە کۆڕێکی بۆ بانگخوازی ناسراوی سنورەکە بەڕێز مامۆستا  (ئیکرام کەریم) ڕێکخست، لە کۆڕەکەدا کە لە هۆڵی لقی هەڵەبجەی ژیار سازکرابوو مامۆستا تیشكی خستەسەر کتێبی (هەگبەی بانگخوازان)و پاشان باسیان لە ئەزمونی خۆی کرد لە کاری بانگخوازیدا، جێی باسە کۆڕەکە بووە جێی ڕەزامەندی ئامادەبوان کە  تایبەت بوو بە فێرخوازانی ئەکادیمیایی بانگخوازان و ژمارەیەك لە بانگخوازانی سنورەکە و لە کۆتایدا بە پێشنیارەکانی ئامادەبوان کۆڕەکە دەوڵمەندتر کرا .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.