ژیار بەشداری پرسێکی گشتی دەکات
ڕۆژی شەممە 19 شعبان 1444 کۆچی 2023/03/11 بەڕێز (م.عەدنان نوری) ئەندامی ئەنجومەنی ژیار و جێگری لقی هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز (م.موحسین صاڵح) بەرپرسی بەشی بانگەوازی لقی هەڵەبجە بەشداری گفتوگۆی پەیوەست بەشاری هەڵەبجەیان کرد.
دانیشتنەکە زانایان و ڕێکخراوەکان و چالاکوانان و کەسایەتی و نوخبەی شار پێی هەستابون و ئامانج لێی گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسەکانی شار و خەمی هاوڵاتیان.