ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی کۆمەڵێک لە فێرخوازانی دەبنە باڵوێزی ئاشتی جیهانی.

کۆمەڵێک لە فێرخوازانی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار دەبنە باڵوێزی ئاشتی جیهانی. 


ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆمەڵێک لە فێرخوازانی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ منداڵانی جیهان دەربڕی لەو وڵاتانەی کە جەنگ تیایاندا بەردەوامە.

ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی باڵوێزانی ئاشتی لە جیهاندا و بەسەرپەرشتی نوێنەری دامەزراوەی باڵوێزانی ئاشتیی بەڕێز: خاتوون عبداللە ئەم مەراسیمەی ڕێکخست، تیایدا ٤٨ فێرخواز ڕاهێنانیان پێکرا و بڕوانامەی هەردووک ڕێکخراویان پێبەخشرا.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.