خولی هاوینەی قوتابخانەی ژیار بە گوڕ و تینێکی نوێ و بە پرۆگرامى تایبەت بە قوتابیان بۆ پشووی هاوین دەستپێدەکات..

مژدە .. مژدە
خولی هاوینەی قوتابخانەی ژیار بە گوڕ و تینێکی نوێ و بە پرۆگرامى تایبەت بە قوتابیان بۆ پشووی هاوین دەستپێدەکات..

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 15/5/2023  ناونووسین دەستپێدەکات لە بینای ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ بەرامبەر قوتابخانەی سەگرمە نزیک مزگەوتی مەلا تەیفور..
 
ماوەی خولەکە سێ مانگ دەبێت لە بەرواری 1/6/2023 دەستپێدەکات.
قوتابی پۆلی دووی سەرەتای تاکو نۆی بنەڕەتی وەردەگیرێت.
ئاگاداربە وەرگرتنی قوتابی سنووردارە.
هاتوچۆکردن لە ئەستۆی بەخێوکاری قوتابی خۆیەتی.

* تایبەتمەندیەکانی خولەکە:
1ـ خـولـەکە پرۆگرامی تایبەتی دەبێـت کە لـــەلایەن لیژنەیەکى پســــپۆڕ لە ئینستتیوتی ژیار دانراوە.       
2ـ لە چوارچێوەی خولەکەدا چالاکی وەرزشی تۆپێن و مەلەوانی و گەڕان و سـەیران و سەردانی کتێبخانە و چەندین چالاکی تر ئەنجام دەدرێت.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە: 07701399444