وەفدێکی لقی چەمچەماڵی ژیار بەشداری کرد لە دیداری (کاریگەرییەکانی سوڵح وئاشتەوایی) لە دیدی (شەرع - کۆمەڵگا - یاسا).
وەفدێکی لقی چەمچەماڵی ژیار بەشداری کرد لە دیداری (کاریگەرییەکانی سوڵح وئاشتەوایی) لە دیدی (شەرع - کۆمەڵگا - یاسا).
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 15/3/2023 بەرامبەر 23 شەعبانی 1444 کۆچی وەفدێکی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار بەشداریانکرد لە دیداری (کاریگەرییەکانی سوڵح وئاشتەوایی) لە دیدی (شەرع-کۆمەڵگا-یاسا) لەسەر بانگهێشتی (ڕێکخراوی یاساو ژیان بۆ هۆشیاری یاسایی) کە هەستابوو بە سازدانی دیدارەکە بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بەڕێز (ڕەمک ڕەمەزان). وەفدەکەی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار پێکهاتبوون لە بەڕێزان (دکتۆر حەمزە خەلیفە ڕەشید) بەرپرسی بەشی بانگەوازی ئینستتیوتی ژیارو م.شێخ محمد سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵ و م.بێستون محمد بەرپرسی بەشی کارگێڕی و م.بێوەر علی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ.
جێگەی ئاماژە پێدانه بەڕێز دکتۆر (حمزە خەلیفە ڕەشید) میوانی سەرەکی دیدارەکەبوون بۆ قسەکردن لەسەر (کاریگەری سوڵح وئاشتەوایی لە ڕوانگەی شەریعەتەوە) دکتۆر حمزە لە چوارچێوەی قسەکانیدا بۆ ئامادەبووان کاریگەری سوڵح و ئاشتەوایی له ڕوانگەی شەریعەتەوە بۆ ئامادەبووان باسکردو هەروەها ڕۆڵی زانایانی ئاینی خستەڕوو لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدەمەوەچوونی کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیاندا. لە کۆتایی دیدارەکەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی (دکتۆر حمزە خەلیفە ڕەشید) کرا لەپای هەوڵ و ماندوبوونیان لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ناوچەکە.