ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولی هاوینەی گوڵە کانی ژیار دەست پێ دەکات
رۆژی یەکشەممە 4-6-2023 کە هاوکاتە لە گەڵ 15-11-1444 کاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی خولی هاوینەی گوڵەکانی ژیار بە بەشداری (60) فێرخواز لەهەردوو رەگەز تەمەنی ( 7-15) سا️ڵ، بە وانەبێژی (8) مامۆستا دەستیپێکرد.
لەم خولەدا وانەکانی (قورئانی پیرۆز، بیروباوەری ئیسلامی، فیقی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، ئادابەکان، فەرمودە) دەخوێندرێت.
شایەنی بەسە ئەمرۆ بەر پرسی لق (م.خالید ) و بەرێوبەری خول ( م ئاسۆ ) و مامۆستایان پێشوازیان لە فێرخوازانی خولی هاوینە کرد وە فێرخوازان زۆر دڵ خۆش بوون و دەستخۆشیان هەبوو بۆ ژیار .
جێی ئاماژەیە بەیانیان کاتژمێر (8 بۆ 11:30) دەوام دەکرێت، کۆی خولەکە (20) رۆژە ، رۆژانی یەک شەمە و دوو شەممە دەوام دەکرێت، لەکۆتایشدا کۆی دەرچوان بروانەمەیان پێ دەبەخشرێت و خەڵات دەکرێت .