ئينستتیوتی ژیار لقی ھەولێر سیمیناری ھاوڕەگەزبازی ئهنجام دهدات.
لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی لەسەر ھاوڕەگەزبازی ئەنجامدا
بەشی زانستی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری ھەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (( الشذوذ الجنسي وآثاره السلبية على الفرد والمجتمع )) کە لەلایەن بەڕێز (( م.صلاح شێروانی )) پێشکەشکرا بۆ ئەندامانی لقی ھەولێر و قوتابیانی مەدارسەکانی لق، سیمینارەکە بەخوێندنی چەند ئایەتێکی قوڕئانی مەزن دەستیپێکرد لەلایەن کاک (موسی جلیل) دواتر لە سیمینارەکە باس لە ھاوڕەگەزبازی کرا لە ڕوانگەی قوڕئان و فەرمودە، دواتر باس لە مەترسی بڵاوبونەوەی ئەم دیاردەیە و زیادبوونی سایتەکانی ھاوڕەگەزبازی کراو زیانەکانی خرایە ڕوو بەتایبەت لە کوردستان.
شایەنی باسە خوشکان و برایان ئامادەی سیمینارەکە بوون .
ن.کارزان ناصحی