ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی زانستی بەهارەگەشتێک ئەنجامدەدات.

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٥/٢٨ بەشی زانستی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار هەستا بەئەنجامدانی بەهارەگەشتێک بۆ خوێندکارانی ئەکادیمیای ژیار، لەگەشتەکەدا چەند چالاکی و پێشبڕکێیەک بەڕێوەچوو، پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی لق (م.عبداللە حمد رسول)وەلەکۆتایی گەشتەکەدا چەند وتە و پەند وئامۆژگاریەک پێشکەشکرا لەلایەن جێگری سەرۆکی ڕێکخراو بەڕێز(د.محمد سینەمۆکی).