لقی شارەزووری ژیار سیمینارێک بۆ د. شێرزاد عبدالوهاب ساز دەکات

بەشی خوشکانی لـقی شـارەزووری ژیـار سیمینارێک ساز دەکات


ڕۆژی ھەیـنی ڕێکـەوتی ١٨/١١/٢٠٢٢  بـەرامبەر٢٣/٤/١٤٤٤ بـەشی ئـافرەتـانی ئـینستتیوتی ژیـار لـقی شـارەزوور ھەستا بـە سازدانی سیـمینارێـک بۆ بەڕێز دکـتۆر (شـێرزاد عبدالوھاب) لەژێـر نـاونیشانی (ڕۆڵـی ئافرەت لە پەروەردەی خـێزاندا) سـەرەتـای کۆڕەکە بەچەند ئـایەتێک لە قورئـانی پیرۆز لەلایەن مـامۆستـا (سـارا محێدین) دەستـی پێکردو دواتر لەلایەن (م.علی قـادر) لێپرسراوی لقی شـارەزوورەوە وتـەی بەخێرھـاتن پێشکەشکـرا.

پـاشان بڕوانامەی زانستە شەرعییەکانی گـوڵەکانی ژیـار لەلایەن مـامۆستـای بەڕێز (دکـتۆر شـێرزاد)و (دکـتۆر خـالید گەردی) وەفدی ھاوەڵیان و (مـامۆستـا حەسیبە عبدالقادر)و مـامۆستـا (ھەورین احمد) و مامۆستایانی وانەکە لەگەڵ خەڵاتی ڕێزلێنان بە قوتابیان بەخشرا.


ڕاگەیاندنی لقی شـارەزووری ژیار