ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕینی دیداری کتێب ئەنجامدەدات.
ڕۆژی شەممە ٢٧/ ٥/ ٢٠٢٣ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی دیداری کتێب کە تێیدا تاوتوێی کتێبی (الاسلام کبدیل) ی دکتۆر موراد هۆفمان کرا.
دکتۆر موراد هۆفمان لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو باڵیۆزی ئەڵمانیا بووە لە چەند وڵاتێکی ئیسلامی، دوای لێکۆڵینەوەو سەرسام بوونی بە ئیسلام موسڵمان بووەو چەندین کتێبی نایابی نوسیوە، لەو کتێبەی سەرەوەدا هەوڵی داوە ئیسلام وەک ئاینێکی جێگرەوە بۆ داهاتوو بناسێنێ.
دیداری کتێب پڕۆژەیەکی بەردەوامی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیارە کە دەستەبژێرێکی خوێنەرانی کتێب لە توێژە جیاجیاکان تێیدا بەشدارن.