لقی شارەزووری ژیار بەهەماهەنگی ڕێکخراوی گزنگی شارەزوور خولێکی پەروەردەیی ئەنجام دەدەن
لقی شارەزووری ژیار بەهەماهەنگی ڕێکخراوی گزنگی شارەزوور خولێکی پەروەردەیی ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی یەکشەم بەرواری 2022/7/17 لە قەزای شارەزوور (ئینستتوتی ژیار لقی شارەزوور) بە هەماهەنگی لەگەڵ (ڕێکخراوی گزنگیی شارەزوور) خولێکی پەروەردەیی خێزانییان پێشکەش کرد کە زیاتر بوو لە (30) کاتژمێر، بەناونیشانی: (چۆن دەبیتە پەروەردەکارێکی شارەزاو باوەڕ پێکراو) لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پەروەردەیی بەڕێزان: (دکتۆر محمد سینەمۆکی و مامۆستا یاسین زەنگەنە) خولەکە پێشکەشکراو زیاتر لە 27 فێرخواز تێیدا بەشداربوون و لەکۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
ڕاگەیاندنی لقی شارەزوور