ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور گەشتێک بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدات

ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور گەشتێک بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدات


 ڕۆژی شەممە بەرواری ٣٠/٧/٢٠٢٢ لقی شارەزووری ئینستتیوتی ژیار گەشتێک بۆ خوێندکاران و فێرخوازانی لقەکە بۆ سەیرانگای بێستانسوور ساز دەکات.

سەرەتای گەشتەکە بە (بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) دەستی پێکردو پاشان لە کتێبی (خودا منی خۆشدەوێت) باسکرا لە (ڕەوشتی ئارامگرتن + ڕەوشتی زیادەڕەوی نەکردن + ڕەوشتی پاک و خاوێنی).

 دواتر گەشتەکە بە خێرو خۆشی و دڵخۆشی و شادی خوێندکاران کۆتایی هات و جێی سوودو پڕ واتاو چێژ بوو بۆ خوێندکاران.


ڕاگەیاندنی لقی شارەزوور