لقی شارەزووری ژیار ئێوارە کۆڕێکی ساز کرد
لـقی شارەزووری ژیار ئێوارە کۆڕێکی ساز کرد.
ڕۆژی ھەینی بەرواری ١٩/٨/٢٠٢٢ لقی شارەزووری ئینستتیوتی ژیار ئـێوارە کۆڕێکــی بـۆ دایکـان و بـاوکانی فێرخوازە ئـازیزەکان سازکرد.
کۆڕەکە بـەناونیشانی (ئـاییندەی گەنجەکـانمان لەدەستی ئێمـەدایەو ئـاییندەی وڵات لـەدەستی گەنجەکـانمان دایە) سـەرەتـای کۆبوونەوەکە بە چەند ئــایەتێک لە قورئــانی پـیرۆز دەسـتی پێـکردو پـاشان وتەی بەخێـرھاتن لەلایەن بەڕێـوبەری لـقی شـارەزوور بـەڕێز (م.علـی قادر) پێـشکەشکراو دواتر سوپاسی مامۆستا بەڕێزەکانی کرد کە خۆبەخشانەو دڵسۆزانە ئامادەی پەروەردەکردنی جگەرگۆشەکانن.
پاشان چەند چالاکییەک لە لایەن منداڵە چاوگەشەکانەوە پێشکەشکراو دواتر لەلایەن جێگـری لقەوە بەڕێز (م.ئەکبەر غریب) بـاسی لە ڕۆڵی دایکان کردو پــاشان لەلایەن (م.حەسیبە عبدالقـادر) ئەرکی دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵەکان لەژێر ناونیشانی ( ئایا منداڵەکانتان بەخێودەکەن یان پەروەردەیان دەکەن) پێشکەشکرا.
ڕاگەیاندنی لقی شارەزووری ژیار