لقی شارەزووری ژیار دوو سیمیناری تایبەت بە منداڵان ساز دەکات

لقی شارەزووری ژیار دوو سیمیناری تایبەت بە منداڵان ساز دەکات


ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٢/٩/٢٣ دوو سیمیناری زۆر گرنگی لەلایەن (م.حەسیبە قادر) پێشکەشکرد بۆ منداڵە چاوگەشەکان، سیمیناری یەکەم لە ژێر ناونیشانی (چاندنی بەهای ڕێزگرتن لەناخی منداڵەکاندا) و سیمیناری دووەم لەژێر ناونیشانی (چۆن بەهای متمانە بە خۆبوون لای منداڵان بچێنین و سەرکەوتنەکانی پشت متمانە بەخۆبوون چین؟)

ئامانج لەم سیمینارانە (هاندان و ناساندنی منداڵانە بە بەها پەروەردەییەکان)و دایک و باوک بەرپرسی یەکەمن لە چاندنی ئەم بەها پەروەردەییانە لای منداڵەکانیان بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگ و نموونە بۆ منداڵەکانیان.


ڕاگەیاندنی لقی شارەزووری ژیار