ئینستتیوتى ژیار لقى سلێمانى خولی فێربوونی ئاخاوتن زمانی عه‌ره‌بی كۆتاییهات.

خولى فێربوونى ئاخاوتن بە زمانى عەرەبی لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار کۆتاییهات..


لە شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بەروارى 2023/05/24 خولى فێربوونى ئاخاوتن بە زمانى عەرەبی لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار کە ماوەى سێ مانگى خایاند، کۆتاییهات.


وەکو هەنگاوێک بۆ بەرەوپێشبردنى ئاستی زمانەوانى و ڕۆشنبیریی تاک، لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار هەستا بە کردنەوەى خولەکە و هەفتانە لە ڕۆژێکدا دوو کاتژمێر وانە خوێندراوە.


شایەنى باسە پرۆگرامى خولەکە بە یەکێک لە پرۆگرامە سەرکەوتووەکان دادەنرێت لە ڕووى فێربوونى ئاخاوتن بە زمانى عەرەبیی و لە ئێستادا تەنها قۆناغى یەکەم خوێندراوە، شێوازەکانى ئاخاوتن و گفتوگۆ بە شێوازى تیۆرى لە کاروباری ڕۆژانە و مامەڵەکردن لە بازاڕ و قوتابخانە و هەموو هەڵسوکەوتەکانى دیکەى ڕۆژ جێبەجێکراوە.


جێگەى باسە بەڕێز: پ.ى.د. ناسیح فەتاح ئارووزەریی مامۆستا لە زانکۆى سلێمانى، مامۆستا و سەرپەرشتیارى خولەکە بوو.


لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینى تایبەتى لقى سلێمانى پێشکەش بە مامۆستاى خولەکە کرا و هەروەها بڕوانامەى بەشداربوونیش بەخشرا بە فێرخوازان.


لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار، بەردەوامە لە خول و پرۆژە پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی و زانستیی و فێرکارییەکان.