ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بهفهرمی دهستهی سهیدسادقی ژیار دهكاتهوه .
دەستەی سەیدسادقی ژیار بەفەرمی کرایەوە.
ئێوارەى ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 24/05/2023 لە مەراسیمێکى شاییستەدا دەستەی سیدسادقی ئینستتیوتی ژیار کرایەوە.
مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن بەڕێز: م. خەڵات ئەحمەد دەستیپێکرد.
پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی دەستەی سیدسادقی ئینستتیوتی ژیار بەڕێز: م. خەلیل حەسەن خوێندرایەوە.
دواتر قائیمقامی قەزای سیدسادق بەڕێز کاک حاجی ڕەزا موحەممەد وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسى گرنگى کردنەوەى بنکەى ژیار کرد لە شارەکەدا و ڕۆڵ و کۆششى ماندوونەناسانەى ئینستتیوتى ژیارى لە سەرجەم کوردستاندا بەرز نرخاند.
بەدوای ئەودا سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار بەڕێز: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح وتارێکی پێشکەشکرد و جەختى لە فراوانى کارى ژیار کردەوە لە بوار و پایە گرنگەکانى کۆمەڵگەى کوردیی و هەوڵە بەردەوامەکانى بۆ پەروەردەکردنى نەوەیەکى تەندرووست و پتەوکردنى گیانى برایەتیی و پێکەوەیی، هەروەها پاراستنى خێزان لە ترازان و بەرەنگاربوونەوەى دیاردە نەشیاوەکان.
لە کۆتاییدا پارێزەری ڕاوێژکار بەڕێز: گۆران نەسروڵڵا وتەیەکی پێشکەشکرد و بەڵێننامەی کاری خۆبەخشی پێشکەشی ئەنجوومەنى کارگێرى ئینستتیوتی ژیار و ئەنجومەنى کارگێڕى دەستەی سیدسادق کرد کە وەکو پارێزەرێکى خۆبەخش کارە یاساییەکانى ئینستتیوتى ژیار ڕاپەڕێنیت.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی