ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی ئاهەنگی كؤتاييى خولی زستانه‌ی گوڵەکانی ژیار ساز دەکات.

لقی سلێمانی ژیار ئاهەنگی كؤتاييى خولی زستانه‌ی گوڵەکانی ژیار ساز دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٠٥/١٧ ئاهەنگی کۆتاییهاتنی چوارەمین خولی گوڵەکانی ژیار بەڕێوەچوو.

دوای کۆتاییهاتنی دوو وەرزیی تەواو لە دەوامی فەرمیی، ئەمڕۆ ئاهەنگێک بەو بۆنەیەوە سازکرا و قوتابییه‌كان خەڵات و بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا.


لە ئاهەنگەکەدا له‌لایه‌ن بەرپرسی لقی سلێمانی مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا وتاری بەخێرهاتن خوێندرایەوەو وتەی ئەنجوومەنی کارگێڕیی لەلایەن د. بەختیار تاڵەبانیی ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی پێشکەشکرا.


پاشان سیمینارێکی پەروەردەیی بۆ دایک و باوکان له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتكردن بەرامبەر به‌ منداڵەکانیان لەلایەن مامۆستا ئەکبەر غەریب راهێنەری پەروەردەییه‌وه‌ پێشکەشکرا.

لە مەراسیمەکەدا سێ سروود لەلایەن قوتابیانەوە ووترایەوە و خۆشی و سروورێکی زۆری بەخشی بە ئامادەبووان و دایک و باوکانی قوتابیان.

شایەنی باسە لە ئاهەنگەکەدا سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و جێگری سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی لقی سلێمانی بەشداری مەراسیمەکە بوون.

جێگەی باسە خولی گوڵەکانی ژیار، خولێکی پەروەردەیی و فێرکارییە و، لە خەمی پەروەردەیەکی ڕاست و درووستدا دامەزراوە. درووشمی پەروەردەیەکی ڕەسەن و گەشەکردووی هەڵگرتووە لەسەر بنەما باڵاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.