بەشی پەروەردەی لقی شارەزوور سیمیناری مانگانەی ساز دەکات

بەشی پەروەردەی لقی شارەزووری ژیار سیمیناری مانگانە ساز دەکات

چالاکی مانگانەی بەشی پەروەردەی ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور بەردەوامە، لەلایەن (م.حەسیبە عبدالقادر) باس لە چەند ڕەوشتێکی گرنگ کرا، لەوانە: (١.چۆن منداڵەکانمان فێری ڕەوشتی گفتوگۆکردن ببن لەگەڵ هاوڕێ و مامۆستا و کەسانی دیکە).
(٢.ڕەوشتە بەرزەکانی ناو خێزان چین).
(٣.چۆن منداڵەکانمان لەسەر ڕەوشتی پاک و خاوێنی ڕابهێنین).
ئامانج لەم سیمینارانە بریتیە لەوەی: منداڵەکان بونەوەرێکی پاك و بێگەردن، دەبێت هەموومان کاربکەین و خەمخۆر بین بۆ تێگەیاندن و پێگەیاندنی منداڵەکانمان بەرەو لوتکەی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بەڕێیان بکەین، پەروەردەکردنی منداڵ کارێکی دژوارو سەختە و ئەرک و لێپرسراویەتیەکی گەورەو گرنگی خێزانە و ئەرکێکی پیرۆزە بەتایبەتی دایک و باوک ئەندازیاری بنیاتنانی کەسایەتی منداڵن و پاشەڕۆژی نەتەوە بریتیە لە منداڵەکانمان.

ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی.